هۆکارەکەی چییە؟

نرخی نەوت هەر لە بەزریدا ماوەتەوە

964+

توانا نەقی

ئەمڕۆ هەینی 19.4.2024، نرخی نەوت لە سەرەتای ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌ بازاڕی جیهاندا، بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و زیانەکانی خولی پێشووی کەمکردەوە، دوای ئەوەی ئەمریکا رایگەیاند، سزاکانی نەوت بەسەر ڤەنزوێلادا دەسەپێنێتەوە، لە کاتێکدا یەکێتیی ئەوروپاش ئاماژەی بە سزا نوێیەکانی سەر ئێران کردووە.

ئه‌مڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت لە چاو دوێنێ کردنەوەی بازاڕەکاندا دۆلارێک زیاتر بەرزبووتەوە کە دەکاتە 1.73% بۆ هەر بەرمیلێک، نرخه‌كه‌ی 88.84 سەنت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

هەرچی نرخی بەرمیلی نەوتی خاوی تەکساسیشە بەهەمان شێوە بەرزبووتەوە و بە 84.25 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەپێی خەمڵاندنەکانی جەی پی مۆرگان، تێکڕای بەکارهێنانی نەوتی جیهانی لە سەرەتای مانگی نیسانەوە تا ئێستا گەیشتووەتە 101 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، کە 200 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەمترە لە چاو پێشبینییه‌كان.