ئەو ئامێرانەی کە دابینکراون. فۆتۆ: تەندروستی هەولێر
بۆ منداڵی نابەکام بەکاردێن
نەخۆشخانەی منداڵانی راپەرین بووە خاوەنی 15 ئامێری ئینکوبێتەر
964+
ژووری هەواڵ
رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان و رێکخراوێکی دیکەی ئەمریکی 15 ئامێری ئینکوبێتەریان پێشکەش بە نەخۆشخانەی راپەرینی فێرکاری بۆ منداڵان کرد کە بۆ منداڵانی نابەکام بەکاردێن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 18.4.2024، د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، نەخۆشخانەی راپەرینی فێرکاری بۆ منداڵان لۆدێکی زۆری لەسەرە و دابینکردنی ئەو ئامێرانە یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی ئەو لۆدە.
لە کۆنفرانسەکەدا، نوعمان عەبدولڕەحمان، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان رایگەیاند، پلانیان هەیە لە رێکەوتی 8.5.2024ـیشدا کە یادی نەخۆشی تالاسیمیایە، هاوکاری تەندروستی دابینبکەن.
بەگوێرەی ئاماری نەخۆشخانەی راپەرینی فێرکاری بۆ منداڵان، مانگانە نزیکەی 400 منداڵ لە بەشی منداڵە ناکامەکان داخڵ دەکرێن.