بزانە چەندى ماوە؟
لە چەند رۆژى داهاتوودا بەنداوى دەربەندیخان سەرڕێژ دەبێت
964+
وريا فەتاح
کەمتر لە 10 رۆژى دیکە بەنداوى دەربەندیخان سەرڕێژ دەبێت و ئێستا 96%ـى بەنداوەکە ئاوى تێدایە.
سامان اسماعیل، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە 964ـى وت،”بەپێى پێوەرەکانى ئاوى هاتوو و گلدراوە، لە کەمتر لە 10 رۆژى داهاتوو بەنداوى دەربەندیخان سەرڕێژ دەبێت”.
بەنداوەکە سێ ملیار مەتر سێجا ئاو دەگرێت، بە وتەى بەڕێوەبەرەکەى ئێستا تەنیا 85 ملیۆنێکى ماوە بۆ پڕبوون و 96%ـى بەنداوەکە پڕبووە، واتا بە بەرزبوونەوەى 85 سانتیمەترى دیکە بەنداوەکە سەرڕێژ دەبێت.
سەرڕێژبوونی بەنداوی دەربەندیخان بۆ جاری یەکەمی نیە و لەساڵانی رابردوودا سەرڕێژبووە دواجار ساڵی 2015 بۆ 2016 بووە.
بەنداوى دەربەندیخان لە دواى بەنداوى دووکان دووەم گەورەترین بەنداوى هەرێمە، شوێنی جوگرافی بەنداوەکە دەکەوێتە قەزای دەربەندیخان و لەسەر ڕوباری سیروانە کە لە ساڵى 1955 دەست بە دروستکردنى کراوە و ساڵى 1961 تەواو بووە.