دوکانی دابەشکردنی بایەعی. فۆتۆ؛ خۆراکی هەولێر
وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق
“گه‌نمی پێویست و به‌شی شه‌ش مانگ بایه‌عی ئاماده‌یه”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وەزیری بازرگانیی عێراق دەستکەوتی خۆبژێوی لە گەنمدا راگەیاند و ئاشكراشی كرد به‌شی شه‌ش مانگ بایه‌عیی هاوڵاتیان هه‌ڵگیراوه.
ئاژانسی هەواڵی عێراق بڵاویكرده‌وه، لیژنەی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بانگهێشتی وەزیری بازرگانی، عه‌سیر داود ئه‌لغورەیری کرد.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، وه‌زیری بازرگانی دووپاتی ده‌كاته‌وه، عێراق لە لیستی ئەو وڵاتانەی کە زۆرترین هەڵاوسانی نرخی خۆراکی هەیە، ده‌رهێنراوه و چیتر ئه‌و كێشه‌یه‌ی نییه.
لیژنه‌ی دارایی‌ش ئه‌وه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو، بانگهێشتكردنی وه‌زیری بازرگانی به مه‌به‌ستی دڵنیابوونە له “چاکسازی لە سیستمی کارتی بەشەخۆراکیدا و دووپاتکردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌یه، به‌شه‌خۆراك ده‌گاته ده‌ست هاوڵاتیانی شایسته”.
هاوکات وەزیری بازرگانیی عێراق ئاماژەی بەوه كردووه خۆبژێوی له گەنمدا به‌دی هاتووه و پێویستییه‌كان له‌مباره‌یه‌وه دابین كراون، جگه له‌وه‌ش هەڵگرتنی خۆراک بۆ بایه‌عی، بۆ ماوەی شەش مانگ ئه‌نجامدراوه.