ده‌ستیان به‌ دروستكردنى ئاگربڕ كرد

هاوڵاتیانى گوندى بێورێ خۆیان له‌ ئاگركه‌وتنه‌وه‌ دوورده‌خه‌نه‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

هاوڵاتیانى گوندى بێورێى سنوورى شارباژێر ده‌ستیان به‌ دروستكردنى ئاگربڕ له‌ناو دارستان و باخچه‌كانى سنووره‌كه‌یان كرد، بۆ ئه‌وه‌ى له‌كاتى وشكبوون گژوگیان رێگرى له‌ ئاگركه‌وتنه‌وه‌ بكه‌ن.

هەڵمەته‌كه‌ به‌شێوه‌ى هەرەوەزییه‌ و پێشتر خه‌ڵكی ئاواییه‌كه‌یان ئاگادار كردبووه‌وه‌، كه‌ ئه‌مڕۆ ده‌ست به‌ دروستكردنى ئاگربڕه‌كان ده‌كه‌ن.

حامید عه‌بدوڵا، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى راوێژكارى ئه‌م گونده‌ به‌ 964ـى وت، له‌ قۆناغى یه‌كه‌مدا له‌ رێگه‌ى رشاندن به‌ ده‌رمانى قڕكه‌ره‌وه‌ گژوگیاكان له‌ناو ده‌به‌ن.

وتیشی “دواى ماوه‌یه‌كی تر ئه‌و گژوگیایه‌ى ده‌رمانى لێدراوه‌ و وشك بووه‌، ده‌یسوتێنن و رێگرى له‌ ئاگركه‌وتنه‌وه‌ ده‌كه‌ین”.

سه‌دان دۆنم دارستان و باخچه‌ له‌ سنوورى گوندى بێورێ هه‌یه‌ و له‌ساڵانى رابردووش زۆرجاران به‌هۆكارى جیاواز رووبه‌ڕوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ بووه‌.

گوندى بێورێ سه‌ر به‌ ناحیه‌ى سیوه‌یله‌، له‌ زستانان نزیكه‌ى 20 ماڵ و له‌ هاوینانیش 100 ماڵى لێده‌ژیت و زۆربه‌ى خه‌ڵكه‌كه‌ى به‌ ئاژه‌ڵدارى و كشتوكاڵه‌وه‌ خه‌ریكن.

هه‌ڵمه‌تى دروستكردنى ئاگربڕ له‌ دارستانه‌كانى سنوو...

هه‌ڵمه‌تى دروستكردنى ئاگربڕ له‌ دارستانه‌كانى سنوورى سلێمانى ئه‌نجام ده‌درێت