تهندروستى: پێڕاناگهین زوو زوو لهناویان ببهین
ماوەی ساڵێکە پاشماوەی جیاجیا لهناو نەخۆشخانەی لەدایکبوونی رانیە فڕێدراون
964+
ژێوار خدر – راپەڕین
964 چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی دهستكهوتووه دهردهكهوێت لەناو حەوشەی نەخۆشخانەی فێرکاریی منداڵان و منداڵبوونی رانیه، کۆمەڵێک پاشماوەی دەرمان و تەبەڵەی نهخۆشان فڕێدراون، ئەو نەخۆشانەی سەردانی ئەوێیان کردووە باس لەوە دەکەن، ئەو پاشماوانە دەکرێ کاریگەریی خراپیان هەبێ بۆ سەر ژینگە و زیانیان هەبێ بۆ سەر تەندروستی منداڵی تازەلەدایکبوو.
964 بۆ سۆراغی ئەو بابەتە پەیوەندی کرد بە تەها محەمەد بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی راپەڕین، نهیشاردهوه، كه ئهو پاشماوانه لهو شوێنهدا هەن .
وتیشی “ئەو مەوادانە لە ماوەی یەک ساڵدا کۆکراونەتەوە، بهڵام لهتوانایاندا نییه زوو زوو لهناویان ببهن”.
ئاماژهى بهوهكرد، تەنیا دوو ئامێریان هەیە بۆ لهناوبردنیان، یەکێکیان لە رانیە و ئەوەی دیكهشیان لە قەڵادزێیە، بەهۆى ئەوەی پاشەڕۆ و مەوادەکان زۆرن، ناتواندرێت لهیهك كاتدا ههموو ئهو پاشماوانه لهناو ببات.
روونیشیكردهوه، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕین له رێگهى بەشی infection control لیژنەیەک سەردانی سەرجەم ناوەندە تەندروستییەکان دەکات، پاشماوەی پزیشکی کۆدەکاتەوە، دواتر لە شوێنێک كه ئامێری microwave shredderـى لێیە مەوادە پزیشکییەکان لهناودهبات و دەیانگۆڕێت بۆ ماددەیەکی ئاسایی کە زیانبەخش نەبن و دواتر فڕێ دەدرێن.
دووپاتیشیكردهوه، ئەو پاشماوانەى لهو شوێنه داندراون، هیچ زیانێکی ئەوتۆیان نییه.
سەبارەت بە تەبەڵە پزیشکییەکان، کە هی نەخۆشخانەی منداڵبوونن و لە حەوشەکە فڕێدراون، تەها محەمەد وتی “لیژنەی تەلەفمان هەیە، کە لە نزیکترین کاتدا دەستبەکاردەبن و ئەو تەبەڵانە کۆدەکەنەوە و شوێنێکی تایبەتییان بۆ دادەنرێت و چارەسەریان دەکرێت.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن