قایمقام : پێشتر ئاگادار كراونهتهوه چۆڵى بكهن
له پێنجوێن کارەبای لەسەر کۆمەڵێک شوقەی کرێنشینان بڕا
964+
کامیار کەمال – پێنجوێن
کارەبای 48 شووقەی تایبەت بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بڕا کە کۆمەڵێک هاوڵاتی کرێنشینی تێدا نیشتەجێیە.
دهڵێن کێشە لەسەر شوقەکان هەیە و بە نایاسایی نیشتەجێبوون تێیدا و دانیشتوانەکەشی دەڵێن فۆڕمیان پڕکردووەتەوە.
ئارام محەمەد، دانیشتووی یەکێک لە شوقەکان بە 964ـی وت، کاتی خۆی فۆڕمی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەیان پڕکردووەتەوە کە تایبەت بووە بە کرێنشینان و هیچ کەسێکیان خاوەنی بستێک زەوی نین.
وتیشی “شەوی رابردوو کارەبایان لەسەر کوژاندوونەتەوە و کارەباکەیان بڕیون لە کاتێکدا سەعاتیان هەیە و دیارە چەند کارەبایان سەرف کردووە”.
باسیان لەوەشکرد، ئامادەن پارەی ئەو کارەبایە بدەن کە سەرفیان کردووە.
لایخۆشییهوه، زانا رەحمان قایمقامی قەزای پێنجوێن بە 964ـی راگەیاند، شوقەکان موڵکی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەن و داواشیان کردووە شوقەکانیان رادەست بکەن تاوەکو لە رێگای فەرمانگەی ئامارەوە دابەشی بکەن بەسەر کەسانی شایستەدا.
وتیشی “پێشتر لە رێگای داواکاری گشتییەوە دانیشتوانی ئەو شوقانە ئاگادار کردووەتەوە بۆ ئەوەی چۆڵی بکەن”.
شوقەکان دەکەونە نزیکی شهقامى خێرای باشماخ و حەوت باڵەخانەی سێ نهۆمین کە چواریان تەواو بووە و سێ دانەی دیکەیان کاریان تێدا دەکرێت و لە ساڵی 2014دا دەستکراوە بە دروستکردنی.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن