لە ئێران

بەندکراوێکی کورد سزای سێدارەی بەسەردا جێبەجی کرا

964+

توانا نەقی

بەندکراوێکی کورد کە بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر لە ئێران دەستگیر کرابوو، سزای لە سێدارەدانی بەسەردا جێبەجێکرا.

گەنجەکە ناوی ئەفشین باغ شیرینە و خەڵکی شاری کەنگەڤەرە لە رۆژهەڵاتی کوردستان.

ئەمڕۆ چوارشەممە، رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، سزای لە سێدارەدانی ئەو بەندکراوە تەمەن 39 ساڵە و خەڵکی شاری کەنگەڤەر سەر بە پارێزگای کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە جێبەجێکرا.

دەشڵێت، ئەو کەسە شەش ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر کرا و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا بوو.

بە پێی ئاماری ئەو رێکخراوە، تەنیا لە مانگی رابردوو 18 کەس لە ئێران لە سێدارە دراون، سەبارەت بە تۆمەتی لەسێدارەدراوەکانیش، رێکخراوی هەنگاو ئاشکرای کردووە، “یەک حاڵەت بە تۆمەتی سیخوڕی، 10ـیان بە هۆکاری کوشتن بەئەنقەست و حەوتیشیان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە لەسێدارە دراون”.

دوو هاوسەر سزای سێدارەیان بەسەردا جێبەجێ کرا

دوو هاوسەر سزای سێدارەیان بەسەردا جێبەجێ کرا