پێرێز چی ده‌ڵێت؟
ماكرۆن بۆ ئێمباپێ دێته‌وه مه‌یدان
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
پێده‌چێت ئه‌مجاره‌ش ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ده‌ستوه‌ردان له كاروباری وه‌رزشی یاریزانی وڵاته‌كه‌ی كیلیان ئێمباپێ بكات، بۆ ئه‌مه‌ش په‌یامی بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید نارد، كه رێگه به یاریزانه‌كه بده‌ن به‌شداریی ئۆڵمپیادی پاریس بكات.
ئێمباپێ رایگه‌یاندووه، خه‌ون به‌وه ده‌بینێت به‌شداریی ئۆڵمپیاد بكات، كه ئه‌م هاوینه ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه له سه‌روبه‌ندی واژۆكردنی گرێبه‌سته له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید، به‌ڵام به‌رپرسانی ریال مه‌درید رێگه ناده‌ن نه ئێمباپێ و نه هیچ یاریزانێكی دیكه‌یان، له‌گه‌ڵ تیپی وڵاته‌كانیان به‌شداریی ئۆڵمپیاد بكه‌ن.
به‌ڵام سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له لێدوانه‌كانی بۆ تۆڕی RMCی فه‌ره‌سی رایگه‌یاند، هیواداره یانه‌ی ریال مه‌درید رێگه له ئێمباپێ نه‌گرن.
هه‌روه‌ها وتی، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین به‌رپرسانی یانه‌كانی فه‌ره‌نسا و ئه‌وروپا رازیی بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له یاریزانه‌كان نه‌گرن بۆ به‌شداریكردن له ئۆڵمپیاد.
له نوێترین كاردانه‌وه‌شدا، سه‌رۆكی ریال مه‌درید رایگه‌یاند، قسه‌ی خۆیان كردووه و رێگه به یاریزانه‌كانمان ناده‌ین به‌شداریی ئۆڵمپیاد بكه‌ن.