کانی قرژاڵە

له‌ شوێنی زبڵدان هه‌ڵمه‌تی چاندنی دار ده‌ستیپێكرد

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

لە شوێنى کۆکردنەوەى زبڵ و خاشاکی هه‌ولێر، هەڵمەتێکى دارچاندن دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 2024.4.16، بەبۆنەی رۆژی ژینگەی کوردستان و لە پێناو پاراستنى ژینگەى شارى هەولێر و زیادکردنى رێژەى سەوزایی، لە شوێنی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک لە  کۆمەڵگەی کانی قرژاڵەی نزیک هەولێر،  هەڵمەتێکى چاندنى دار دەستیپێکرد.

لە ڕێورەسمەکە، کە پارێزگاری هەولێر و سەرۆکی شارەوانیی هەولێر ئامادەی بوون، هەروەها بەڕێوەبەرانى ئەندازەى پارکەکان، پارکی سامی عەبدولڕەحمان، شارەوانییەکان، ژینگەپارێزى، شارەوانى کانى قرژاڵە ئامادە بوون، هەروەک راگەیاندنی پارێزگای هەولێر ئاماژەی پێکردووە.

پارێزگارى هەولێر له‌ لێدوانێكدا، ئەو هەڵمەتەی بە هەنگاوێکى باش وەسف کرد لە پێناو پارێزگاریکردن لە پاکڕاگرتنى ژینگەى شاری هەولێر و ده‌وروبه‌ری.

گازی قەتیسبووی زبڵخانەی کانی قرژاڵە چارەسەر دەکرێت

گازی قەتیسبووی زبڵخانەی کانی قرژاڵە چارەسەر دەکرێت