زیانەکان زۆر

لە ئاگرەکەى شەوى رابردووى ئەسحابە سپى نۆ دوکان سوتان

964+

رێژوان قادر- سلێمانى

بەهۆى ئاگرەکەى شەوى رابردووى بازاڕى ئەسحابە سپى، نۆ دووکان سوتان و زیانێکى زۆرى مادى لێکەوتەوە.

ئەو بازاڕەى سوتاوە، دەکەوێتە ئەسحابەسپى و لە 22 دوکان پێکدێت و نۆ دوکانیان سوتاون.

ئاگرەکە کاتژمێر 12:00ـى شەوى رابردوو کەوتووەتەوە، هەرچەندە تائێستا هۆکارەکەى دیارى نەکراوە، بەڵام بەقسەى دوکاندارەکان بێت کە بۆ 964 قسەیان کردووە، گومان دەکەن شۆرتى کارەبا روویدا بێت.

یەکێک لە دوکاندارەکان کە وەک خۆى دەڵێت بەهۆى ئاگرەکەوە زیانى 50 ملیۆن دینارى بەرکەوتووە، بە 964ـى وت، بازاڕەکە پێکهاتووە لە جلوبەرگى ئافرەتان و منداڵان و کڵاش و بۆن، کە زۆربەیان وەک کۆگا وان.

بە وتەى ئەو دوکاندارە، مەعەتەڕ و بۆنەکان هۆکارى گەورەبوونى ئاگرەکە بوون و نزیکەى دوو کاتژمێرى پێچووە تا کۆنتڕۆڵکراوە.

داڕشتنەوە: وریا فەتاح

بەرگری شارستانی هەولێر: ئەوە سێیەم جارە ئاگر لەو کۆگای...

بەرگری شارستانی هەولێر: ئەوە سێیەم جارە ئاگر لەو کۆگایە دەکەوێتەوە