دیوی ئێران

زیاتر لە حەوت کاتژمێرە سیستمی تۆمارکردن لە مەرزی باشماخ وەستاوە

+964

کامیار کەمال – پێنجوێن

بەهۆی پچڕانی ئینتەرنێتەوە ماوەی زیاتر لە حەوت کاتژمێرە هاتوچۆی گەشتیار لە مەرزی باشماخ وەستاوە، کێشەکە لە دیوی ئێران روویداوە و هۆکارەکەی پچڕانی ئینتەرنێتە.

لەو بارەیەوە محەمەد تاهیر بەڕێوەبەری دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ بە 964ی راگەیاند، لە نزیکی کاتژمێر دووی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دیوی ئێران ئاگادارکراونەتەوە، بەهۆی وەستانی سیستمی تۆماری گەشتیارانەوە ناتوانن پێشوازی لە گەشتیاران بکەن.

باسی لەوەش کرد، تا ئێستا نەتواندراوە کێشەکە چارەسەر بکرێت و لە هەر پێشهاتێک هاوڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە و  ئێستا ئەو گەشتیارانەی لە دەروازەکەن چاوەڕوان دەکەن تا کێشەکە چارەسەر دەبێت.

هاوکات سەرچاوەیەک لە باشماخەوە بە 964ی راگەیاند، لە دەروازەی باشماخ، دیوی ئێران دوو سیستم هەیە، کە یەکێکیان تایبەتە بە پاسپۆرتی ئێرانی و پێدەچێت گەشتیاری ئێرانی نەوەستابن و کێشەکە تەنیا هەڵگرانی پاسپۆرتی عێراقی بگرێتەوە.

964 سۆراغی ئەم بابەتەی کرد و چەند گەشتیارێکی دواند و رایانگەیاند، “ئێستا لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە و سیستمەکە کراوەتەوە، بەڵام کاروبارەکان زۆر بە سستی بەڕێوە دەچێت و کاتێکی زۆری دەوێت تا کارەکان رایی دەکرێت”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

کێشەی نێوان شۆفێرانی باشماخ و سەیرانبەن چارەسەر کرا

کێشەی نێوان شۆفێرانی باشماخ و سەیرانبەن چارەسەر کرا