ئەو دوو ئۆتۆمبێلەی هاتوچۆی هەولێر دەستیگرتووە بەسەریدا. وێنە:هاتوچۆی هەولێر.
لە هەولێر
ئەو دوو ئۆتۆمبێلەی بە قوڕ تابلۆکانیان داپۆشی بوو دەستیان بەسەرداگیرا
964+
فەهمی نەبی
هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، دەستیان گرتووە بەسەر ئەو دوو ئۆتۆمبێلەی چوار رۆژ لەمەوبەر لە شەقامی هەریری – سپیلک تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەیان بە قوڕ داپۆشیبوو.
هێمن حەمەدەمین وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە 964ی راگەیاند، ئەو دوو ئۆتۆمبێلە لە رۆژی 11.4.2024 تابلۆکانیان بە قوڕ داپۆشی بوو، هەر بۆ ئەوەی تیژڕەوی بکەن و خۆیان لە سزا بدزنەوە، ئەمڕۆ دەستیان بەسەرداگیرا.
بەوتەی هێمن حەمەدەمین، رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو شۆفێرانە دەگیرێتە بەر و خاوەنەکانیان رەوانەی دادگا دەکرێن و دادوەر بڕیاری جۆری سزاکە دەدات.
بەگوێرەی ئەو سزایەی کە لە وەزارەتی ناوخۆ دیاریکراوە بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی لێدەخوڕن بە تابلۆیەک کە ژمارەکەی روون نەبێت یان داپۆشرابێت سزا دەدرێت بە بڕی 20 هەزار دینار دیاریکراوە.