سارا نەدیم وادەڵێت

“دەمەوێت جوانی و توانای کچی کوردستان و عێراق نیشان بدەم”

+964

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

شاجوانی پێشووی هەولێر و هاوەڵی شاجوانی عێراق سارا نەدیم، کاندیدە بۆ بردنەوەی نازناوی شاجوانی ژینگە و گەشتیاری جیهان.

لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 سارا نەدیم دەربارەی نازناوەکە دەڵێت، “ئامانجم بوو تواناکانی کچانی کورد و عێراق نیشان بدەم، نازناوەکە ببەمەوە یان نا، بێگومان ئاڵای کوردستان لە پشتم دەنەخشێنم و دەبێت جلەکانم هێمای عێراق و کوردستان بێت”.

964 دەزانێت ئەم کێبڕکێیە لە وڵاتی میسر لە نێوان 65 نوێنەری وڵاتانی بەشداربوو بەڕێوەدەچێت لە 28ی مانگی نیسانی ئەمساڵ، یەکێک لە پێوەرەکانی بەشداریکردن دەبێت ئەو بەشداربووە پێشتر بە شاجوانی وڵاتەکەی یان هاوەڵ هەڵبژێردرابێت.

داڕشتنەوە: پەری ساڵح

لە نێوان 65 بەشداربوودا سارا نەدیم کاندیدە

لە نێوان 65 بەشداربوودا سارا نەدیم کاندیدە