گەڕەکی ماکۆک کۆنکرێت دەکرێت. فۆتۆ: 964
لە رانیە
… پرۆژەی رێگاسازی گەڕەکی ماکۆک دەستیپێکرد
+964
ژێوار خدر – راپەڕین
یەکێک لە گەڕەکەکانی رانیە رێگاسازی بۆ دەکرێت و بڕیارە لە داهاتوودا کۆنکریت بکرێت، بودجهكهشی بۆ دیاریی كراوه.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی رانیە، لەسەر بودجەی ئاسایی خۆی و داهاتی شارەوانیی رانیە، بە دوو قۆناغ پرۆژەی رێگاسازی گەڕەکی ماکۆکی دەستپێکرد.
بەرهەم رەسوڵ، سەرۆکی شارەوانیی رانیە بە 964ـی وت: “ئێمە ئێستا تەنیا ئامادەکاری دەکەین و شۆستە بۆ گەڕەکەکە دروست دەکەین و رێکی دەخەین، بڕیاریشە لە داهاتوودا کۆنکریتیش بکرێت.
وتیشی، پڕۆژەکە بە دوو قۆناغ جێبەجێدەکرێت و بودجەی تەرخانکراو بۆ قۆناغی یەکەم بریتییە لە شهش ملیۆن و 499,000 دینار، بۆ قۆناغی دووەمیش حهوت ملیۆن و 258,000 دینارە، کۆی گشتی دەکاتە 13 ملیۆن و 758,000 دینار،
سەرجەم کۆڵانەکانی گەڕەکەکەش بە شێوەی راستەوخۆ کاریان تێدادەکرێت و لەلایەن ستافی ئەندازیاریی شارەوانی جێبەجێ دەکرێت.
گەڕەکی ماکۆک یەکێکە لەو گەڕەکانەی قەزای رانیە، کە زۆرینەی دانیشتووانەکەی کەسوکاری شەهیدانن.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا