براندێکی گەورەی جیهانی داوای لێبوردن لە هەیفا وەهبی دەکات
+964
پەری ساڵح
کۆمپانیای گەورەی جانتای خانمان “هێرمێس” بەشێوازێکی تایبەت داوای لێبوردنی لە هەیفا وەهبی کرد، دوای ئەوەی لەیەکێک لە لقەکانی لە پاریس بە خراپی مامەڵەی لەگەڵدا کرا.
لە چەند رۆژی رابردوودا هەیفا وەهبی لە رێگای ستۆری ئینستاگرامەوە ناڕەزایی خۆی دەربڕی بەرامبەر مامەڵەی خراپی کارمەندەکانی براندی هێرمێس لە پاریس لە یەکێک لە لقەکانی شەقامی فۆبۆرگی سانت ئۆنۆر.
پاشان لەلایەن بەڕێوەبەری جێبەجێکاری براندەکەوە مایکڵ کۆست، بەتایبەت داوای لێبوردنی لێکرا و کۆمەڵێک دیاری گرانبەها و چەپکە گوڵی پێشکەشکرا.