لە سەیدسادق
زبڵ و خاشاکی سەر گۆڕستانێک گەڕەکێکی هەراسان کردووە
+964
بڕوا مەجید – شارەزوور
لە نزیک گۆڕستانی نوێی سەید سادق زبڵ و خاشاکێکی زۆر کۆبووتەوە و هاوڵاتیانی ئەو گەڕەکانەی نزیکن لە گۆرستانەکەوە هارسان بوون بە تایبەت بە بۆنەکەی.
جگە لەوەش مێش و مەگەزێکی زۆری لێ بڵاودەبێتەوە و هەندێک جار تەنانەت نەیان توانییوە مردووش با ئاسانی بنێژن لە گۆرستانەکە بەهۆی بۆنی ناخۆشەوە.
زیاتر لە حەوت ساڵە جێگایەکی کاتی بۆ فڕدانی خۆڵ وخاشاک لەسەیدسادق دانراوە، لە ئێستادا گۆڕستانی نوێی سەیدسادق دەکەوێتە تەنیشت جێگای فڕێدانی خۆڵ و خاشاکەکە و هاوڵاتیان داواکارن بەزوترین کات لەو جێگایە دووری بخەنەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی