شەو کەشەکە جێگیر دەبێت
کەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ ئەگەری خۆڵبارین هەیە
964+
ژووری هەواڵ
بەرێوەبەرایەتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى پێشبینی دەکات ئەمڕۆ خۆڵبارین روو لە ناوچەکانی باشوور و رۆژئاوای هەرێمی کوردستان بکات و دەڵێت، لەو ناوچانە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە.
ئەمڕۆ دووشەممە 15.4.2024، بەرێوەبەرایەتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى رایگەیاند، لەگەڵ ئەگەری تاوە باران و بروسکەی کەم کەم لە ناوچە سنوورییەکان و قەزای شەنگال و دەوروبەری و هەندێک لە ناوچەکانی پارێزگای دهۆک، ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک لە ناوچەکانی باشوور و رۆژئاوای هەرێم هەیە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە کاتەکانی شەودا کەشەکە جێگیر دەبێتەوە و ئاسمان بەرەو ساماڵ دەگۆرێت و سبەینێش ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی پەڵە هەوری جیاجیا.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەم جۆرە دەبێت:
هەولێر : 27
سلێمانی : 25
دهۆک : 25
زاخۆ : 26
هەڵەبجە : 25
کەرکوک : 29
سۆران : 24
حاجی ئۆمەران : 15
گەرمیان : 30