شەقامێکی دەربەندیخان _ وێنە: 964
گرێبەستیان واژۆ کردەوە
پرۆژەی پاڵاوگەی ئاوی دەربەندیخان دەست بەکارەکانیان دەکەنەوە
964+
توانا نەقی
دوا وەستانی کارەکانی پرۆژەی پاڵاوگەی ئاوی دەربەندیخان بۆ ماوەیەکی زۆر جارێکی دیکە ئیدارەی دەربەندیخان گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکار واژۆ کردەوە و دەست دەکرێتەوە بە کارەکانی.
هەردوو کۆمپانیای ئۆهیتان و کۆمپانیای ئارکیتێکت پرۆژەکە ئەنجامدەدەن و گرێبەستەکەیان واژۆ کردووە.
سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، بە هەوڵی جیگری سەرۆکی حکومەت توانیویانە لەگەڵ ئەو کۆمانیانە پێکبێنەوە و پارەیان بۆ دابین بکرێت بۆ تەواوکردنی پرۆژەکە.
وتیشی، وا بڕیارە رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی 18.4.2024 هەردوو کۆمپانیا دەست بە کارەکانیان بکەنەوە.
پێشتر کۆمپانیاکە بۆیە دەستی هەڵگرتبوو لە کارکردن داوای 10 ملیۆن دۆلاری دەکرد بۆ تەواوکردنی پرۆژەکە، لە ئێستادا بەشێک لە پارەکە دابینکراوە و ئەو کەسەرستانەشی کە پێویستە لە دەرەوەی وڵاتەوە دەهێنرێت.
پڕۆژەی پاڵاوگەی ئاوی دەربەندیخان زیاتر لە 55٪ـی کارەکانی تەواو بووە، تەنیا کاری میکانیک و کارەبا ماوە و بە تەواوبوونیشی سنووری قەزای دەربەندیخان کێشەی کەمیی ئاوی پاکیان چارەسەر دەبێت.