لە مانگی رەمەزاندا

لە سلێمانی 10 هەزار سەبەتەی خۆراک دابەش کراوە

964+

پێشەوا محەمەد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی لە مانگی رەمەزاندا 10 هەزار سەبەتەی خۆراک و بڕی پێنج ملیۆن دیناریان لە پارێزگای سلێمانی دابەش کردووە.

تەواوی سەبەتەی خۆراک و پارەکەش لە لایەن دەزگا خێرخوازییەکان و کۆمپانیا و کەسایەتییە سەرمایەدارەکانەوە دابین کراون.

بێستوون جەبار، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی لە پارێزگای سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، بەشێکی بەرچاو لە هاوڵاتیان لە بارودۆخێکی خراپدا بوون و رۆژانە دەیان هاوڵاتی بە مەبەستی وەرگرتنی هاوکاری سەردانی کردوون.

وتیشی، “دەبێت سووپاسی کۆمپانیا و دەزگا و سەرمایەداران بکەین، کە بە گیانی هاوکارییەوە بەرەوپیرمان هاتن و توانییان دڵسۆزیی خۆیان بۆ خەڵکانی هەژار بسەلمێنن”.

بە پێی زانیارییەکانی 964، بۆ هەریەک لە قەزای شارەزوور و سەیدسادق و پێنجوێن 600 سەبەتەی خۆراک و بۆ ئیدارەی راپەڕین و دوکان و پیرەمەگروون 600 سەبەتە و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و دەربەندیخان 600 سەبەتە، بازیان و چەمچەماڵ 400 سەبەتەی تر دابین کراوە و لە رێگەی قایمقامیەت و دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکان و رێکخراوە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانەوە بەسەر هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستیی تایبەت و هەژاراندا دابەش کراون.

100 سەبەتەی خۆراک لە بیارە دابەش کرا

100 سەبەتەی خۆراک لە بیارە دابەش کرا