خەریکە پرێمەرلیگ لەدەست دەدات

لیڤەرپوول وێران بوو

964+

وریا فەتاح

یانەى لیڤەرپوول لێى قەوما، دواى دۆڕانەکەى لە یۆرۆلیگ ئەمجارەیان لە پرێمەرلیگ تووشى دۆڕانێکى کەمەرشکێن بوو، کە رەنگە خەونى لەدەستدانى پرێمەرلیگى لێ بکەوێتەوە.

لە یارییەکانى هەفتەى 32ـى نایابى ئینگلتەرا، یانەى لیڤەرپوول کە بە جیاوازى گۆڵ لەگەڵ ئارسیناڵ پێشەنگى پریمەرلیگى گرتبوو، لە ئەنفێڵد میوانداریى کریستاڵ پاڵاسى کرد و یارییەکەشى بە گۆڵێکى بێ وەڵام پێ دۆڕاند و لە کاتێکى هەستیاردا لیڤەرپوول سێ خاڵى لەدەست دا.

لیڤەرپوول دواى تێپەڕبوونى 32 هەفتە لە پریمەرلیگ، لە 71 خاڵدا وەستاوە و دوو خاڵ کەوتووەتە دواى مانچێستەر سیتى، کە بە شێوەیەکى کاتى پێشەنگى گرتووە، لە ئەگەرى بردنەوەى ئارسیناڵیش ریزبەندییەکە گۆڕانکارى بەسەردادێت و گەنەرز بە تەنیا دەچێتە پلەى یەکەمى ریزبەندى بە 74 خاڵ و مانچێستەر سیتیش بە 73 خاڵ دێتەوە پلەى دووەم، لیڤەرپوولیش بە 71 خاڵ لە پلەى سێیەمى ریزبەندیدا دەمێنێتەوە.

گەنەرز چووە لوتکە

گەنەرز چووە لوتکە