لە کوێیە؟
چارەنووسی ئەو کچەی لەکەلار دیار نەمابوو ئاشکرا بوو
964+
توانا نەقی
لە دوێنێوە کچێکی تەمەن 21 ساڵ لە کەلار لەماڵ چووبووە دەرەوە و هیچ سۆراغێکی نەبوو ئێستا سۆراغی دەرکەوتووە و لە شێڵتەری داڵدەدانی سلێمانییە.
هەر ئەمڕۆ پۆلیسی گەرمیان لە پۆستێکدا داوای لە هاوڵاتیان کردووە کە ئەو کچە باری دەروونی تەواو نییە هەرکەس سۆراغی دەزانێت پۆلیسی 104 ئاگادار بکاتەوە.
رائید ئەیوب خالید بەرپرسی نوسینەگی توندوتیژی خێزانی کەلار بە 964ـی وت، دوای ئەوەی خێزانی ئەو کچە پەیوەندییان بەوانەوە کردووە، سۆراغیان کردووە و دەرکەوتووە ئێستا کچەکە لە شێڵتەری داڵدەدانی سلێمانییە.
وتیشی، ئەوانیش خێزانەکەیان ئاگادار کردووەتەوە و سبەینێ دەچنە سلێمانی و دەتوانن بە پێی ئەو پەڕاوەی بۆی کراوەتەوە کچەکەیان وەربگرنەوە و بیگەڕێننەوە کەلار.