دوای نۆ کاتژمێر
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق: گەشتە ئاسمانییەکان دەستیانپێکردەوە
964+
فەهمی نەبی
دوای نزیکەی نۆ کاتژمێر لە وەستانی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق رایگەیاند، لە ئێستاوە ئاسمانی عێراق بەڕووی گەشتە ئاسمانیەکان کراوەتەوە.
بەهۆی هێرشە درۆنیەکانی ئێران بۆسەر ئیسرائیل، دوێنێ شەو لە کاتژمێر 11:30 دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق رایگەیاند گەشتەکانیان تا کاتژمێر 5:30 ئەم بەرەبەیانە راگرتووە، بەڵام دوای زیاتر لە دوو کاتژمێر و نیو لەو وادەیەی دیاریکرابوو گەشتەکان دەستیانپێکردەوە.
کەمێک لەمەوبەر بەهەمان شێوە گەشتە ئاسمانییەکانی هەریەکە لە ئیسرائیل، لوبنان، ئەردەن دەستیان پێکردەوە.
لە دوێنێ شەوەوە هەشت گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر هەڵوەشاوەتەوە و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیش دوو گەشت هەڵوەشاوەتەوە.