رووماڵی راستەوخۆی هێرشەکەی ئێران بۆسەر ئیسرائیل
حکومەتی ئیسرائیل داوا لە هاونیشتیمانیانی دەکات ئەمشەو نەخەون
+964
عادل کانەبی
هەروەک چۆن پێشبینی دەکرا ئێران درۆن و مووشەکەکانی ئاراستەی ئیسرائیل کرد سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت, ئامادەکاری تەواومان کردووە بۆ پەرچەکدانەوەی هێرشەکە
0306
ئیسڕائیل: بەمزوانە وەڵامی هێرشەکانی ئێران دەدەینەوە
0300
حکومەتی ئیسرائیل داوا لە هاونیشتیمانی دەکات ئەمشەو نەخەون
0256
شایەتحاڵێک بۆ 964: یەکێک لەو موشەکانەی ئێران کە ئاڕاستەی ئیسڕائیل کرد لە نزیک گوندی کۆڕەکی گەورە لە هەولێرکەوتووەتە خوارەوە بەڵام هیچ زیانێکی نەبووە.
0250
کۆبوونەوەکەی سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی وڵاتەکەی کۆتایی هات بەڵام هیچ بەیانامەیەکی فەرمیان بڵاو نەکردەوە
0246
میدیای ئیسڕائیل: ئێران جگە لە درۆنەکان 70 موشەکیتری ئاڕاستەمان کردووە
0241
تەندروستی ئیسڕائیل
منداڵێکی تەمەن 10 ساڵ بەهۆی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل برینداربووە
0230
سوپای پاسداران: دوای 10 رۆژ لەسەر بێ دەنگی کۆمەڵگەی نێودوڵەتی لەسەر هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق، و ئەگەر ئەمریکا بێتە ناوجەنگەکە وەڵامی کەمەر شکێنمان دەبێت
0226
رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرەنۆتی ئیسرائیلی: بەرێژەی 99% شکستمان هێنا بە هێرشەکەی ئێران
0216
میدیاکانی ئیسرائیل: درۆنەکانی ئێران گەیشتنە ئاسمانی شارەکە
0212
بەرپرسێکی کۆشكی سپی: کۆبونەوەی سەرۆک جۆ بایدن لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایش بەردەوامە و کۆتایی نەهاتووە
0211
لە کونسوڵخانەی ئەمریکی لە هەولێر زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدراو خەڵکی شارەکە بە تایبەت لە نزیک عەینکاوە دەنگی بەرز دەبیستن
0156
چەند شایەتحاڵێک بە 964 راگەیاند، چەند درۆنێک لە لایەن سیستمی بەرگری هێزەکانی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی هەولێر خرانە خوارەوە
0156
زەنگی ئاگادارکردنەوە لە فڕۆکەخانەی ئەمریکا لە سە رێگای پیرمام لێدرا
0150
دەنگۆ: چەند درۆنێک لە هەولێر خرایە خوارەوە
0142
نێردەی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان: هێرشەکەی ئەمشەومان وەڵامدانەوەی هێرشەکەی ئیسرائیل بوو بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق
0140
وەزارەتی دەرەوەی میسر داوا لە ئێران دەکات دان بەخۆیدا بگرێت چونکە خەڵکی ناوچەکە بارگەی ئەو بالە نالەبارە ناکات
0132
بەریتانیا: ئەگەر درۆنەکانی ئێران عێراق و سوریا و لوبنانی کردە ئامانج هێزەکانیان دەخەنەگەڕ بۆ پاراستنی ئەو ناوچانە
0121
بەریتانیا و فەڕەنسا هۆڵەندا سەرکۆنەی هێرشەکەی ئێران بۆسەر ئیسڕائیل کرد
0120
حیزبوڵای لوبنان دەڵێت، لە رێگەی چەندین درۆن و موشەک چەند پێگەیەکی سوپای ئیسڕائیلیان کردووەتە ئامانج.
0125
سیستمی دژە مووشەکەکانی ئەمریکا چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانیان لە ناوچەکە هێناوەتە خوارەوە، سەرچاوەیەکی سەربازی ئەمریکا ئەمەی بە CNNی راگەیاند
0050
وەزیری بەرگری ئێران: هەر وڵاتەک ئاسمانی خۆی بۆ ئیسرائیل بکاتەوە دەیکەینە ئامانج
0052
ئاژانسی فەرمی ئێران: یەکەم وەجبەی مووشەکەکانمان ئاراستەی ئیسرائیل کرد
0105
سەرچاوەیەکی سەربازی ئیسرائیل بە کەناڵی CNN راگەیاند، ئێران ئەمشەو زیاد لە 100 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاڕاستەیان کردووە
https://www.facebook.com/964kurdi/videos/412891208153664
https://www.facebook.com/964kurdi/videos/926751412425570