964 ساغی كرده‌وه‌

ئەمڕۆ لە قەڵادزێ هیچ منداڵێک نەڕفێندراوە

964+

محەمەد عەلی ـ قەڵادزێ

دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ده‌نگۆى رفاندنى منداڵێك له‌ سنوورى قه‌ڵادزێ، 964 سۆراغى ئه‌م بابه‌ته‌ى كرد و ده‌ركه‌وت، ئه‌م هه‌واڵه‌ دووره‌ له‌راستییه‌وه‌.

لە چەند سۆشیاڵ میدیایه‌كى سنوورى پشده‌ر، وا بڵاوکرایەوە کە ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، له‌ قه‌ڵادزێ مناڵێک لە گوندی تەنگژەى قه‌زاى پشدەر، رفێندرابێت.

964 په‌یوه‌ندی به‌ رابەر حەسەن، وتەبێژی پۆلیسی ئیداره‌ى راپەڕین كرد و دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ رفاندنى منداڵ له‌و سنووره‌ دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌.

وتیشی “تائیستا هیچ سکاڵایەک له‌ بنكه‌كانى پۆليس له‌ سنووره‌كه‌یان تۆمارنەکراوە”.

دوای بەداواچونی زیاتر، 964 بۆى ئاشكرا بوو کە دوو مناڵ لە گوندی تەنگژە لە پشدەر شەڕیان کردووە دوای ماوەیەک مناڵێک نەگەڕاوەتەوە ماڵه‌وه‌ و وایان زانیوە رفێنراوە.

964 په‌یوه‌ندى به‌ كه‌سوكارى منداڵه‌كه‌ كرد، دووپاتیان كرده‌وه‌ كه‌ ئێستا منداڵه‌كه‌یان له‌ ماڵه‌وه‌یه‌، ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد، ئه‌وه‌ى روویداوه‌ شه‌ڕێكى ئاسایی نێوان دوو منداڵ بووه‌، به‌ڵام نەیانویست زانیاری زیاتر بدەن لەسه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

964 سۆراغى كۆتره‌ سه‌ربڕاوه‌كانى سیده‌كان ده‌كات

964 سۆراغى كۆتره‌ سه‌ربڕاوه‌كانى سیده‌كان ده‌كات