پێشینەكه تاوه‌كو 500 ملیۆن دینارە
کەسوکاری شەهیدان لە پێشینەی کشتوکاڵی به‌خشران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان ده‌ڵێت، لەسەر بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیاری لێخۆشبوو‌ن بۆ کەسوکاری شەهیدان ده‌رچووه كه پێشینەی کشت‌وکاڵیان وه‌رگرتووه.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی، کە رۆژی2.4.2024 دەرچووە و ئێوارەی ئەمڕۆ وه‌زاره‌تى شه‌هیدان بڵاویكرردووه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه “پاڵپشت بە نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیار درا سەرجەم پێشینە کشتوکاڵییەکان، کە لەسەر شەهیدان پاکتاوبکرێن.”
روونیشکراوەتەوە، کە بڕیارەکە شەهیدانی سەنگەری بەرەکانی شەڕی داعش و پێشمەرگە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هاوڵاتییانی خۆبەخش و فەرمانبەرانی شارستانی، ده‌گرێته‌وه.
به‌قسه‌ى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان، وەزارەتی دارایی جەختی کردووەتە، کە ئەوانەی ئەو پێشینانەیان وەرگرتووە، پاکتاو دەکرێن و لێخۆش‌بوونیان بۆ دەکرێت.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، لە شەڕی دژ بە داعش، هەزار و 686 پێشمەرگە شەهید بوونە.
بەپێی زانیاریەکان، پێشینەی قەرزی کشتوکاڵی لەنێوان 80 ملیۆن دینار و 150 ملیۆن دینار و 500 ملیۆن دینارە.