بەپێی ئاماری هاتوچۆ

لە سێ رۆژی جەژندا هەشت رووداوی هاتوچۆ لە سلێمانی تۆمارکراوە

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

بەگوێرەی ئاماری هاتوچۆی سلێمانی، لەماوەی سێ رۆژی جەژندا هەشت رووداوی هاتوچۆ تۆمارکراون و بەهۆیانەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە.

بەهمەن عەبدوڵا وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی بە 964 وت، لەکۆی ئامارەکانی سێ رۆژی جەژندا، تەنیا یەک کەس بەهۆی رووداوەکان گیانی لەدەستداوە ئەویش لە دەرەوەی شار بووە و هەشت رووداویش تۆمارکراون.

هەر بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆوە 21 کەس بریندار بوون، برینەکانیان سووک بووە و مەترسی لەسەر ژیانیان نەبووە.

وتی، “لەڕۆژانی جەژندا سەرپێچی شۆفێران لە ئاستێکی کەمدا بووە، ئەوەش دەرخەری پابەندی شۆفێرانە بە یاسا و ڕێنماییەکانی هاتوچۆ”.

هاتوچۆی سلێمانی: شاردنەوەی تابلۆ بە قوڕ سزای قورسی لەس...

هاتوچۆی سلێمانی: شاردنەوەی تابلۆ بە قوڕ سزای قورسی لەسەرە