دیمه‌نێكی ئه‌مڕۆى ناو بازاڕى سلێمانى... وێنه: شاره‌وانى سلێمانى
بۆ دروست نه‌بوونى ئاسته‌نگى هاتوچۆ
شاره‌وانیى سلێمانى به‌م جه‌ژنه شه‌قامه‌كانى شارى رێكخسته‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تیمه‌كانى به‌شی لابردنى زێده‌ڕۆییه‌كان به‌شێكی بازاڕی ناو سه‌نته‌رى سلێمانى رێكخسته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى هاتوچۆى هاوڵاتیان له رۆژانى جه‌ژندا ئاسایی و بێ ئاسته‌نگ ببێت.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، بڵاویكرده‌وه، سەرەڕای رۆژانی پشوو و بۆنە و جەژنەکان، بەردەوامن لە ئەرکەکانیان و ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ ئه‌نجامیان داوه رێکخستنی شەقام و شۆستەکانی ناو بازاڕ بووه، کە گرفتی بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان دروستکردبوو.
داواش لە سەرجەم فرۆشیاران دەکەن، کە هاوکاربن لە پاراستنی شەقام و شۆستەکان، کە موڵکی گشتین و مافی هاوڵاتیانە.