زۆربه‌ى كڕیاره‌كانى عه‌ره‌بن
فرۆشیارێكی چەرەزات: ئه‌مساڵ بازاڕ باش نییه
964+
بەرزان عوسمان – دوکان
فرۆشیارێكی چەرەزات ده‌ڵێت، ئه‌مساڵ بازاڕیان باش نییه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه گه‌شتیاری عه‌ره‌ب ده‌هێن و ده‌یانبه‌نه مۆڵه‌كان و له‌وێ شت ده‌كڕن.
نەبەز حەسەن، فرۆشیاری چەرەزات و گوێز و هەنگوین و چەند بەرهەمێکی ترە و لە ناوچە گەشتیارییەکانی دوکان، به‌رهه‌مه‌كانى ساغ ده‌كاته‌وه، دەڵێت “به‌رهه‌مه‌كانم تێكه‌ڵن له ناوخۆیی و ده‌ره‌وه”.
وتیشی “پارساڵ بازاڕمان باشتر و رۆژانه لانیكه‌م بایی 300 هەزار دینار شتمان ده‌فرۆشت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، كڕیارانیان زیاتر گەشتیارانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقن و ئه‌و کۆمپانیایانه‌ى ده‌یانهێنن راسته‌وخۆ ده‌یانبه‌نه ناو مۆڵه‌كان و له‌وێ ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى ئه‌وان هه‌یانه له مۆڵه‌كان ده‌یكڕن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن