لە رێگەی کامێرای چاودێرییەوە

پێشمەرگە ون بووەکەی شێروان مەزن لە هەولێر بینراوە

964+

ئاکام غەفور – سۆران

ئەو پێشمەرگەی ماوەی چەند رۆژێکە لە سۆران ون بووبوو لە چەند کامێرەیەکی چاودێری بینراوە لە هەولێر.

لە رۆژی هەینی رابردووەوە پێشمەرگەیەک کە خەڵکی شێروان مەزنە، لە سۆران موچەکەی وەردەگرێت و دوای ئەوە بێ سەروشوێن دەبێت، لە دوای پێنج رۆژ گەڕان بەدوایدا لە هەولێر بینیویانە کەسوکاریشی دەلێن، چەژنەکەمان بوو بە دوو چەژن.

برای ون بووەکە قسەی بۆ 964 کردووە دەلێت،”تاوەکو کاتژمێر سێی شەوی رابردوو هیچ سۆراغێکی براکەم نەبوو، بەڵام دوێنێ شەو بە هەولی ئاسایش توانیمان سۆراغێکمان دەست بکەوێت، لە چەند کامێرەیەکی چاودێری لە ناو شاری هەولێر بینراوە”.

دەشڵێت، کە زانیمان براکەمان سەلامەتە چەژنەکەمان بوو بە دوو چەژن، ترسی ئەوەمان هەبوو لە شاخ هەڵدێرا بێت و شتێکی لێ هاتبێت، جونکە زۆر سەردانی شاخ دەکات بۆ گژوگیای بەهارە.

ئەو گەنجە ناوی میکایل میرانە و تەمەنی 22 ساڵە و پیشەی پێشمەرگەیە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

964 چۆن هاوڵاتییه‌ ونبووه‌كه‌ى كۆیه‌ى دۆزییه‌وه‌

964 چۆن هاوڵاتییه‌ ونبووه‌كه‌ى كۆیه‌ى دۆزییه‌وه‌