هاوڵاتیان دڵخۆشن
ده‌نگی “الله اكبر” دێت و كه‌شی جه‌ژن كوردستانی داپۆشی
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌م ئێواره‌یه له دوای بانگی ئێواره و كۆتاییهاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، له مزگه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان ته‌كیبره لێدەدرێت و ده‌نگی (الله اكبر) به‌رزبووه‌وه.
موسڵمانان و هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به دڵخۆشییه‌وه خۆیان بۆ جه‌ژن ئاماده كردووه، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی موسڵمانان 30 رۆژی مانگی ره‌مه‌زان به‌ڕۆژوو بوون و له كه‌شێكی ئارام‌دا رۆژانی مانگه‌كه‌یان به‌ڕێكرد، ئه‌وه‌ی جێی بایه‌خ و خۆشحاڵیی هاوڵاتیانیش بوو، له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا دوو موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆران دابه‌ش كرا و گوزه‌رانی خه‌ڵك و بازاڕیش بوژایه‌وه.
هه‌روه‌ها كه‌شوهه‌وا هێشتا فێنك و خۆشه و بارانبارین به‌رده‌وامه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت رۆژانی جه‌ژنیش به خۆشی و ئارامی به‌ڕێوه‌بچن.