لە ناحیەی ریاز

خێزانێک دوای خواردنی دۆڵمە ژەهراوی بوون و یەکێکیان گیانی لەدەستدا

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە ناحیەی ریازی سەر بە قەزای حەویجە، بەهۆی خواردنی دۆڵمە چوار ئەندامی خێزانێک ژەهراوی بوون و یەکێکیان گیانی لەدەستدا.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە خێزانێک دانیشتوی ناحیەی ریاز دوای خواردنی دۆڵمە ژەهراوی بوون و بەپێی سۆراغی 964 ئەو کەسانەی خواردنیان ئامادە کردوە پێشتر دەستکاری دەرمانی ژەهراویان کردوە.

سامان یابە بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە 964ـی وت، ئەو چوار ئەندامە یەکێکیان گیانی لە دەستداوە و یەکێکیان لە نەخۆشخانەی حەویجەیە و یەکێکی دیکەیان لە نەخۆشخانەی کەرکوکی گشتیە و یەکێکی تر لەژێر چاودێری چڕدایە و باری تەندروستی ناجێگیرەو لە نەخۆشخانەی ئازادیە.

د.زیاد خەڵەف بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە وەکالەت بە 964ـی وت، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو کەسەی خواردنی ئامادە کردوە دەستکاری دەرمانی ژهراوی کردوە، وتیشی دەست بە لێکۆڵینەوە کراوە تاکو ئێستا هۆکارەکەی بە تەواوی رابگەیەنین.

ئەوانەی لە سۆران ژەهراوی بوون بەدەرزییەکی یەک دەفتەر د...

ئەوانەی لە سۆران ژەهراوی بوون بەدەرزییەکی یەک دەفتەر دۆلاری چارەسەرکران