150 هەزار دینار وەردەگرن

کورتەباڵاکان داوای سێ موچە فەوتاوەکەیان دەکەن

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

کورتەباڵاکان کۆبوونەوە و داوای موچە  و هاوتاکردنی موچەکانیان دەکەن لەگەڵ عێراقدا، هەروەها داوای سێ موچەی فەوتاویان دەکەن.

عومەر جەبار سەرۆکی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان بۆ 964 دەڵێت، لە عێراق خاوەن پێداویستییەکی تایبەت 300 هەزار دینار وەردەگرێت، بەڵام لە هەرێمی کوردستان کورتە باڵایەک 150 هەزار وەردەگرێت و بەشی هیچ ناکات بۆیان.

وتیشی، هەندێک یاسا لە خزمەتی کورتەباڵاکان لە عێراق کاری پێدەکرێت وەک لێخۆشبوونی باج و چەند بابەتێکی دیکە کە ئەو موچەیەی وەری دەگرن بەشیان دەکات بۆیە دەوامان کردووە لەگەڵ عێراقدا هاوتامان بکەنەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ئەنجومەنی کورتەباڵاکان چاوەڕێی دەرچوونی رێنمایین بۆ س...

ئەنجومەنی کورتەباڵاکان چاوەڕێی دەرچوونی رێنمایین بۆ سندوقی هاوکاری