حاسڵاتی رۆژ
سبەی چارەنووسی دانوستانەکانی ئیسرائیل و حەماس یەکلادەبنەوە
+964
ژووری هەواڵ
کۆمپانیای نەوتی باکوور کە سەر بە وەزارەتی نەوتی عێراقە، دەستیکرد بە هه‌نارده‌ی تاقیکاری لە بۆریی عێراق – تورکیا، بە مەبەستی دیاریکردنی سەلامەتی بۆرییەکە و ئامادەکردنی بۆ یەکجاری بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن لە رێگەی ئەو هێڵەی لە کەرکوکەوە درێژدەبێتەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا.
بۆرییه‌كه نۆ ساڵ وه‌ستاوه، كه داهاتی نەوتی رۆژانەی 35 ملیۆن دۆلارە.
…
سەرچاوە ئیسرائیلییەکانی بەشدار لە دانوستانەکانی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس، ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەمریکا و میسر پێشنیارێکی نوێیان خستۆتە ڕوو کە ئاماژەکانی پەیوەستن بە گەڕانەوەی خەڵکی غەزه بۆ باکووری شاره‌كه.
به‌رپرسانی ئیسرائیل، ئه‌وانه‌ی له گفتوگۆییه‌كان له‌گه‌ڵ حه‌ماس به‌شدارن، رایانگه‌یاند، تا ئێواره‌ی سێشه‌ممه ده‌گه‌نه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی له دانوستانه‌كان به‌رده‌وام بن یان نا، بۆ ئه‌مه‌ش چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی حه‌ماس ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك كه‌ناڵێكی ئیسرائیلی بڵاویكرده‌وه.
به‌رپرسێكی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، كه له دانوستانه‌كانی قاهیره له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به‌شداره، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئاشكرای كرد، تا ئێستا هیچ پێشكه‌وتنێك له گفتوگۆیه‌كان به‌دی نه‌هاتووه بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست.
ئه‌مڕۆ دووشەممە دانیشتنی بەرایی لە دادگای نێودەوڵەتیی داد لە دۆسیەیەک کە هەوڵی کۆتاییهێنان بە یارمەتییە سەربازییەکانی ئەڵمانیا و هاوکارییە سەربازییەکانی دیکە بۆ ئیسرائیل ده‌دات، به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه نیكاراگوا پێشكه‌شی كردووه، ئه‌مه‌ش بە پشتبەستن بەو تۆمەتانەی کە گوایه بەرلین ئاسانکاری بۆ جینۆساید و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان دەکات لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەزە.
دەسەڵاتدارانی رووسیا ئه‌مڕۆ دووشەممە رایانگەیاند، ئاوی لافاو لە ناوچەکانی رۆژئاوای سیبیریا زیاتر لە 10 هەزار ماڵی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە دەیان هەزار دانیشتووی وڵاتەکە ماڵه‌كانیان چۆڵکراون، هاوکات خزمەتگوزارییە فریاگوزارییەکان بەردەوام بوون لە چۆڵکردنی زۆرێک لە شارەکان.