رۆژى ئازادكردنى عێراقه‌

سبه‌ى سێشه‌ممه‌ پشووى فه‌رمییه‌

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

سبه‌ى سێشه‌ممه‌ له‌سه‌ر داموده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان پشووى فه‌رمی ده‌بێت.

به‌پێی رۆژژمێرى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان پشووى سبه‌ینێ به‌ بۆنه‌ى ساڵیادى ئازادکردنی عێراق و رووخانى حكومه‌تى پێشووى ئه‌م وڵاته‌یه‌.

له‌ رۆژى 9.4.2003 دەسەڵاتی حكومه‌تى پێشووى عێراق رووخێندرا و عێراق رزگار کرا، بەمەش 21 ساڵ بەسەر پرۆسەیه‌ له‌ عێراقدا تێدەپەڕێت.