تەنیا جێهێڵدراون

بەدەم جوتیارانى کوردەوە؛ داوایان لە نوێنەرانى کوردە

964+
وریا فەتاح

ئێستا کە لە سنوورى کەرکوک خەریکە وەرزى دروێنەکردن تەواو بووە، بەڵام گەنمى جوتیارانى کوردى کەرکوک وەرناگیرێت.

لە عێراق بە دوو جۆر گەنم لە جوتیاران وەردەگیرێت، ئەو زەویانەى کێشەیان نییە و لە کشتوکاڵ تۆمارکراون، خراونەتە پلانى کشتوکاڵى و تۆنى بە 750 هەزار دینار لێێان وەردەگیرێت، ئەو زەویانەش کێشەى یاساییان هەیە لە دەرەوەى پلانەکەن و تۆنى بە 500 هەزار دینار لێێان وەردەگیرێت.
کێشەى ئەو جوتیارانە ئەوەیە کە نەک لە پلانى کشتوکاڵى بەڵکو لە دەرەوەى پلانیش جێنەکراونەوە، هەر ئەوەشنا تەنانەت لە بازگەکان رێگەیان پێنادرێت گەنمەکەیان لە بازاڕى ئازاد بفرۆشن کە تۆنى 250 هەزارە.

جوتیاران دەڵێن، نوێنەرانى کورد پشتیوان نین و بەتەنیا جێیانهێشتوون.
داواش دەکەن هەر هیچ نەبێت، بخرێنە دەرەوەى پلان تا لانیکەم بە زەرەر لێى دەرنەچن.