ئێران: چوارشه‌ممه‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی رەمەزانە


ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

نووسینگەی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە 10ی نیسان، یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.

نووسینگەی خامنەیی رایگەیاندووە، “سبەی ئێوارە، سێشەممە، هیلالی شەوال دەبینرێت و بە پێی راگەیاندنی نووسینگەی رێبەری ئێران، رۆژی چوارشەممە دەبێتە یه‌كه‌م رۆژی جەژنی رەمەزان”.
ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ ئێواره‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق چاودێریی بینینی مانگ بكرێت و بڕیار له‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان بدرێت.