تێکەڵەرێژکردنى رێگاکانى سنورى ناحیەى وەرتێ. وێنە: بەڕێوەبەرایەتى ناحیەى وەرتێ
دەستی پێکرد
کۆڵانەکانى ناحیە و وەرتێ و رێگاى گوندەکانى تێکەڵەڕێژ دەکرێن
964+
وریا فەتاح
لەسەر بودجەى تایبەتى بەڕێوەبەرایەتى چاککردنەوە و پاراستنى رێگاوبانى سۆران، شەقامە ناوخۆییەکانى سەنتەرى ناحیەى وەرتێ و هەوارى مەکێ و گەندەکانى دۆڵى خانەقا، تێکەڵەرێژ دەکرێن.
شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەرى ناحیەى وەرتێ بۆ 964 قسەى کردووە و دەڵێت، پڕۆسەى نۆژەنکردنەوە و تێکەڵەرێژکردنى شەقامەکانى ناو ناحیە و رێگاى گوندەکانى سنورى ناحیەى وەرتێ دەستیپێکردووە، کە خۆى دەبینێتەوە لە تێکەڵەڕێژکردنى رێگا و شەقامەکان و پاککردنەوە رێکخستنەوەى بەشێک لە شەقام و شۆڵدەرەکانى سەنتەرى ناحیە و 19 گوندى سنورەکە.
ئێستا هەڵمەتەکە دەستى پێکردووە و بە وتەى بەشۆڕش حەسەن، ئەگەر بارودۆخ رێگرى نەکات ناوەستن تا تەواوى نەکەن.