کون و قوژبنی ماڵەكەی كردووە بە كتێب

+964
مەجید بیتوێنی – رانیە

مامۆستایەك لە رانیە 150 هەزار سەرچاوەی كتێب و رۆژنامە و گۆڤار و نامەی دەستنوسی لە ماڵەكەیدا كۆكردووەتەوە.

مۆفەق میراودەلی ئەو مامۆستایەیە، لە ساڵی 1997 بەدواوە بە چڕی دەستیکردووە بە کۆکردنەوەی سەرچاوە جیاوازەکان لە كتێب و رۆژنامە و گۆڤار و نامیلكەی دەستنوس.

ئەو قسەی بۆ 964+ کرد و وتی، دەیەوێت كارەكەی ببێت بە بناغەی کتێبخانەیەکی نیشتمانی.

مۆفەق کتێبەکانی لە چوار شوێنی جیاواز هەڵگرتووە تا لە سوتان و فەوتان بیانپارێزێت.