شۆفێرەکەی بریندارە

بە دوو پیکاب ماتۆڕێکیان وێران کرد

توانا نەقی

لە گوندی ساڵح ئاغای نزیکی کەلار ماتۆرسکیلێک کەوتە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پیکاب و ماتۆڕەکەیان نیوەکرد، بەڵام شۆفێرەکەی تەنیا بریندار بووە.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردوە، دوو ئۆتۆمبێلی پیکاب بەیەکیاندا لەگەڵ ماتۆڕسکیلێک، شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بریندار بووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

دەشڵێت، رووداوەکە لە ئەنجامی پابەندنەبوون بووە بە رێنماییەکانی هاتوچۆ بووە.

تیمەکانی هاتوچۆ لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەست پێکردووە بە مەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکە.