شەش مانگە نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە

نرخى نەوت 90 دۆلارى تێپەڕاند

964+

وریا فەتاح

نرخى نەوت بەردەوامە لە بەرز بوونەوە و ئەمڕۆ پێنج شەممە گەیشت بە سەرووى 90 دۆلار کە شەش مانگە هێندە بەرز نەبووەتەوە.

بەپێى داتاکانى بازاڕى جیهانى، ئه‌مڕۆ نرخی یه‌كه‌م به‌رمیل نه‌وتی برێنت بۆ‌ 90 دۆلار و 65 سەنت بەرز بووەتەوە، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی ته‌كساسیش به‌ 87 دۆلار و 5 سەنتە.

بەرز بوونەوەى نرخى نەوت بۆ ئەو ئاستە دواى شەش مانگ دێت، چونکە لە کۆتایى مانگى 10ـى 2023ـەوە نەگەیشتووە بەو ئاستە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە کۆبوونەوەى لیژنەى هاوبەشى چاودێرى وەزارى ئۆپیک پڵەس کە دوێنێ چوارشەممە ئەنجامدرا، بڕیاریاندا کە هەناردەى نەوتى هاوپەیمانانى ئۆپیک پڵەس، وەکخۆى بهێڵنەوە.

نرخی نه‌وت گه‌یشته‌ ئاستێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو

نرخی نه‌وت گه‌یشته‌ ئاستێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو