دیمه‌نێكی رێگا سه‌ره‌كییه‌كه‌ى ناحیه‌ى وه‌رتێ له ئیداره‌ى سۆران... وێنه: شاره‌وانى وه‌رتێ
گه‌شتیاریی و ستراتیژییه
له‌مه‌ودوا ناحیه‌ى وه‌رتێ بێ پۆلیسى هاتووچۆ نابێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیارى کردنەوەى بنکەى پۆلیسى هاتووچۆ له سنوورى ناحیه‌ى وەرتێ دراوه و ته‌نیا ئه‌وه ماوه میلاكی بۆ دابین بكرێت.
سه‌نته‌رى ناحیه‌ى وه‌رتێ ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگایه‌كی ستراتیژى كه هه‌ردوو ئیداره‌ى سۆران و راپه‌ڕین به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و رێگایه‌كى قه‌ره‌باڵغه.
شۆڕش حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه به 964ـى وت، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانى كردنه‌وه‌ى بنكه‌كه ته‌واو كراون و ته‌نیا دابینكردنى میلاكی ماوه.
وتیشی “شوێنیش بۆ بنكه‌كه دابینكراوه، چاوه‌ڕێین به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پۆلیسی هاتوچۆى ئیداره میلاكى بنه‌كه‌كەمان بۆ دابین بكات”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، نه‌بوونى بنكه‌ى هاتوچۆ كێشه‌ى زۆرى بۆ سنووره‌كه‌یان دروست كردبوو، به‌وپێیه‌ى ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیارییه و خه‌ڵكێكی زۆر رووى تێده‌كه‌ن رووداوى هاتوچۆشی لێ روویداوه.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه، به كردنه‌وه‌ى بنكه‌ى پۆلیسی هاتوچۆ، وه‌رتێ ده‌بێته خاوه‌نى ته‌واوى بنكه و فه‌رمانگه حكومییه‌كان.
له سنوورى ناحیه‌ى وه‌رتێ 17 گوند هه‌ن، ژماره‌ى دانیشتوانیشی له ئێستادا نزیكه‌ى دوو هه‌زار ماڵه.