له كه‌ركوك
رۆژانه زیاتر له 20 كه‌س تووشی نه‌خۆشی سورێژه ده‌بن
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى كه 964 له لایه‌نه فه‌رمییه ته‌ندروستییه‌كانى كه‌ركوك ده‌ستیكه‌وتووه، رۆژانه له‌و پارێزگایه زیاتر له 20 كه‌س تووشی نه‌خۆشی سورێژه ده‌بن و تووشبووانى سه‌رجه‌م ته‌مه‌نه‌كانى گرتووه‌ته‌وه.
دکتۆر سەباح نامیق، بەرێوەبه‌ری هۆبەی تەندروستی گشتی لە فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە 964ـی وت، پەتای سورێژە پەتایەکی کوشندەیە لە ئێستدا لە دە وڵات بە شێوەیەکی بەرچاو بڵاوبووەتەوە و عیراق یەکێکە لەو وڵاتانە.
وتیشی “ته‌نیا له‌ماوه‌ى یه‌ك مانگى رابردوودا تاکو ئەمڕۆ زیاتر لە 700 کەس توشى ئه‌م په‌تایه بونە و ساڵی رابردووش تەنیا 400 توشبومان هەبوو” .
به قسه‌ى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره، لە هەر وڵاتێک پێویسته لە 90%ـى رێژەی کوتانی دژى ئەو پەتایە ئەنجام درابێت، بەڵام لە عێراقدا رێژه‌ى كۆتانه‌كه له خوار 80% یە.
باسی له‌وه‌ش كرد، لە کەرکوک سەرجەم تەمەنەکانی گرتووەتەوە بەبێ جیاوازی لە 50%ـى تووشبوان له خوار تەمەن پێنج ساڵ و 50%ـه‌ى دیكه‌شیان لە سەرووی پێنج ساڵەوه‌ن.
وتیشی “تووشبوانی ئەو پەتایە زیاتر لە قەزا و ناحیەکای باکووری کەرکوکن، لە سەرەتای ساڵیشەوە زیاتر بڵاوبووەتەوە”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن