لە کەرکوکەوە
قورگە ئاڵتونییەکەی قۆریات
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
ئایدین جامچی، دەنگە دێرین و دیارەکانی ناو قۆریات و نەتەوایەتی رەسەنی کەرکوک، ئەو لە جیهانێکی بچووکی سادە و سادەکارەوە دەستی پێکرد، بەڵام دواتر دەنگی هەموو کوچە و کۆڵانەکانی گرتەوە.
ئەو وەک تورکمانییەکی کەرکوک، دەنگێکی تازە بوو، بەڵام دواتر بەرنەدەکەوتن گۆرانییەکانی و خەڵک بە تاسەوە بۆ قۆریات و تۆنی دەنگی لەسەر گۆرانی و کلیپەکانی دەمانەوە، ئەو گۆرانییانەی ئایدین دەیووتەوە، فۆلکلۆر بوو، بەڵام هەموویانی بە نوێگەرییەوە دەوتەوە، ئەوەش بۆ خەڵکی ئەو سەردەمە جیاواز بوو، لەم دیکۆمێنتارییەدا زیاتر لەبارەی ئایدن دەزانن و دەبیستن.
ئەو کەسەی یەکەم و دەنگ و سەرەتاییەکانی ئایدن جامچی گوێ لێبووە و داوای لێکراوە، لە ئاهەنگێکدا گۆرانی بڵێ چیرۆکی ئەوە باسدەکات، ئایدن چۆن لەناو هونەردا دەنگی داوەتەوە.
زۆرینە لەسەر ئەوە کۆکن، ئایدن یەکێکە لە ھونەرمەندە ناسراوەکانی کەرکوک و بواری مەقام و بەستەی کوردی “بە تایبەت شێوەزاری کەرکووکی و تورکمانی”، ئەو بە دەنگە خۆشەکەی و شارەزایی لە مەقامە ڕەسەنەکاندا دەناسرێتەوە و چەندین بەرھەمی ھونەریی ھەیە کە لەگەڵ ھونەرمەندانی تری وەک عەباسی کەمەندی، عەرەب عوسمان، و یەشار مشکۆ کاری ھاوبەشی ئەنجام داوە.
لە مەقامبێژی، ئایدن جامچی بە یەکێک لە شارەزایانی مەقامی حەجاز و بەیات دادەنرێت و لە ئاھەنگە جیاوازەکاندا (وەک ئاھەنگەکەی ساڵی 2003 لە ھەولێر) توانای خۆی نیشان داوە، گۆرانیی “مانم نانام” (2005) و “سزلماغ” (2001) لەو کارانەن کە لە ناو هەوادارانیدا دەنگدانەوەی زۆریان ھەبووە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا