پێویستیان بە خوێنە
خوێنبەخشین بکەنە جەژنانەى نەخۆشانى تالاسیما
964+
عومەر فەتاح ـ هەڵەبجە
لە بانکى خوێنى هەڵەبجە، هەڵمەتێکى خوێنبەخشین بۆ تووشبوانى تالاسیما بەڕێوەچوو، داواش دەکرێت جەژنانەى خوێنبەخشان بۆ توشبوانى تالاسیما خوێنبەخشین بێت.
سیروان محەمەد، یەکێک لە سەرپەرشتیارانی هەڵمەتەکە بۆ 964 قسەى کردووە و دەڵێت،”بەرەو جەژن دەچین و خوێن لە بانکى خوێن کەمبووەتەوە، بۆیە دەبێت بە خوێنبەخشین توشبوانى تالاسیما ببوژێنینەوە”.
پێداچوونەوە: میدیا گۆران