لە ناحیەی پیرەمەگرون

قوتابیانی بێ باوک بێبەرامبەر جلوبەرگی جەژنیان بۆ دابین دەکرێت

964+

بەرزان عوسمان – پیرەمەگروون

لە ناحیەی پیرەمەگرون دوو دوکانداری جل و بەرگی منداڵان بە هاوکاری قوتابخانەیەکی ناحیەکە جلوبەرگی جەژن بۆ وەتابیانی بێ باوک دابیند دەکات.

ئەو قوتابخانەی بەهاوکاری دوکاندارەکان کارەکەی ئەنجامداوە، ناوی قوتابحانەی ئاشتی بنەڕەتیە و سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دوکانە.

هێدی عەبدولرەحمان ، خاوەنی دوکانی جل و بەرگی منداڵانە و لە پڕۆژەکەدا بەژدارە بۆ 964 وتی،” بەهۆی خراپی باری دارایی هاوڵاتیانەوە وەک کارێکی مرۆیی و خێرخوازی، بڕیارماندا بۆ جەژنی رەمەزان جل و بەرگی جەژن بۆ ئەو قوتابیانە دابین بکەین کە باوکیان نەماوە، پڕۆژەکەشمان بە هاوکاری قوتابخانەی ئاشتی ئەنجامداوە.

وتیشی، پڕۆژەکە تەنیا قوتابیانی قوتابخانەی ناوبراو دەگرێتەوە، ژمارەیان نزیکەی 50 منداڵی بێ باوک دەبێت و بەهاوکاری دوکانێکی تر جل و بەرگیان بۆ دابین دەکەن.

حەیدەر عەبدوڵا، یاریدەرەی قوتابخانەی ئاشتی بنەڕەتی بە 964ـی راگەیاند” بۆ ئەوەی منداڵانی بێباوک دڵخۆش بکەین، بەهاوکاری دوو دوکانی پۆشاکی منداڵان لە ناحیەکەمان جل و بەرگی جەژن بۆ قوتابیانی بێباوکی قوتابخانەکەمان دابین دەکەین.

پێداچوونەوە: توانا نەقی