یاده‌وه‌رییه‌كانی وه‌رزش
لوته‌ر ماتیۆس بۆچی ریال مه‌دریدی ره‌تكرده‌وه؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له ساڵانی كۆتایی هه‌شتاكاندا یانه‌ی ریال مه‌درید هه‌وڵی دا لوته‌ر ماتیۆسی ئه‌ستێره‌ی ئه‌وكاتی ئه‌ڵمانیا و ئینته‌رمیلان بباته ریزه‌كانی، به‌ڵام كاره‌كه سه‌رینه‌گرت.
ماتیۆس ده‌گێڕێته‌وه كه سه‌رۆكی ئینته‌رمیلان هاتووه‌ته ماڵه‌كه‌ی و رازیی كردووه له تیپه‌كه‌دا بمێنێته‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌و به‌ڵێنی به ریال مه‌درید دابوو په‌یوه‌ندییان پێوه بكات.
سه‌رۆكی ئینته‌ر میلان شتێك له ماڵه‌كه‌ی ماتیۆس ده‌دۆزێته‌وه و به‌مه رازیی ده‌كات بمێنێته‌وه.