هەواڵەکان
یادی هەڵەبجە نەکرایەوە و کرانەوەی مەرزەکانیش سەوزە و میوەی دابەزاند
+964
ژووری هەواڵ
بەهۆکاری ئەمنی و جەنگی ئێران، ئەمساڵ هیچ رێوڕەسمێک بۆ یادی 38 ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە بەڕێوەنەچوو، تەنیا پارێزگار و کاربەدەستانی شار چەند ساتێک بەبێ دەنگی وەستان و لەگەڵ ئەوانیش لە هەر سێ پارێزگاکەی دیکە، هاوڵاتیان و بەرپرسان بەپێوە وەستان و جوڵەی شەقام راگیرا.
باوکێک و دوو کوڕی لە شیرینی خەودا بەغازی سۆپا خنکان و دایکی ماڵەکەش لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.
کرانەوەی مەرزەکانی کوردستان لەگەڵ وڵاتی ئێران نرخی سەوزە و میوەی دابەزاند و هەرزانی خستە وڵات، بەڵام تەماتە سوورە لەبەرئەوەی نایەتە ئەمدیو، هەروەک خۆی ماوەتەوە.
عەمودەکانی ناو مەیدانی ئاژەڵانی هەولێر نەکەوتنەوە هەتا جوانەگایەکی دوو هەزار دۆلاریشیان لەعەرزدا.