دیمه‌نێكی ئه‌و نه‌مامانه‌ى وه‌زاره‌تى ژینگه‌ى عێراق بۆ هه‌ڵه‌بجه ناردوونى.... وێنه: فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه
كه‌ى ده‌چێندرێن؟
30 هه‌زار نه‌مامه‌كه‌ى عێراق گه‌یشتوووته هه‌ڵه‌بجه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌و 30 هه‌زار نهمامهى كه حكومه‌تى عێراق به‌ڵێنی دابوو پێشكه‌شى هه‌ڵه‌بجه بكات، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌م پارێزگایه‌و ئێستاش لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان خه‌ریكی پلانێكن بۆ چاندنیان.
رۆژى 15.3.2024 شاندێكی وەزارەتی ژینگەی عێراق، به‌بۆنه‌ى ساڵیادى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه سه‌ردانى ئه‌و پارێزگایه‌یان كرد و له‌گه‌ڵ به‌ڵێنی ناردنى 30 هه‌ازر نه‌مام چه‌ند پشكنینێكى جیاوازى خاك و هه‌واى ئه‌و پارێزگایهشیان كردبوو، بۆئه‌وه‌ى بزانن كاریگه‌رییه‌كانى چه‌كى كیمیایی تاچه‌ند له‌سه‌ر ئه‌و شاره ماوه.
سه‌رهه‌نگ عه‌بدولڕه‌حمان، فەرمانگەی ژینگەی ھەڵەبجە به 964ـى وت، لیژنه‌یه‌ك له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌ڵه‌بجه كار له‌سه‌ر چاندنى ئه‌و 30 هه‌زار نامه‌ى ژینگه‌ى عێراق ده‌كه‌ن.
وتیشی “جۆرى نه‌مامه‌كان بریتین له كالیپتۆس، زه‌یتون ، سنه‌وبه‌ر و واشنتۆنیا و چه‌ند جۆرێكی دیكه”.
ئاماژه‌ى بهوشهكرد، تا ئێستا كاتى چاندنى ئه‌م نه‌مامانه دیاری نه‌كراوه و بڕیار لاى لیژنه‌كه‌یه، كه فهرمانگهكهشیان ئه‌ندامێكه له‌و لینهیه.
فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه پێشبینى ده‌كات به چاندنى ئه‌و نه‌مامانه و خزمهتكردینان، به رێژه‌یه‌كی زۆر ئاستى رێژه‌ى سه‌وزایی له هه‌ڵه‌بجه ده‌گۆڕێت و به‌ره‌و زیادبوونی ده‌بات.