مۆنۆمێنتی هەڵەبجە - وێنە: 964
لە کێ پێکهاتوون؟
گروپێك بۆ چاودێری بەڵێنەکانی حکومەت لە پارێزگای هەڵەبجە پێكهێنرا
964+
عومه‌ر فه‌تاح – هه‌ڵه‌بجه
تۆڕى رێكخراوه‌كان و رێكخراوى هه‌ڵوێست و نوێنه‌رى ده‌رچووه دامه‌زراوه‌كانى هه‌ڵه‌بجه، به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچوون بۆ به‌ڵێن و بڕیاره‌كانى ئه‌م دواییه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم گروپێكى چاودێریان پێكهێنا و له‌نزیكه‌وه به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ى ئه‌نجامده‌درێت.
عاسى فه‌یه‌ق لێپرسراوى كارێگڕى رێكخراوه‌كانى هه‌ڵه‌بجه به 964ـی وت، له چه‌ند مانگى رابردوو كه سه‌رۆكى حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ى سه‌ردانى هه‌ڵه‌بجه‌یانكرد چه‌ند به‌ڵێنێك و بڕیارێكیاندا، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و به‌ڵێنانه وه‌ك خۆى جێبه‌جێ بكرێت، به‌تایبه‌تى دامه‌زراندنى 500 كه‌س بۆ فه‌رمانگه‌كان ئێمه ئه‌و گروپى چاودێریه‌مان پێكهێناوه و سه‌ردانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌شمان كردووه، داوامانكرد دامه‌زراندنه‌كه زۆر به‌شه‌فافانه‌و به‌خاڵبه‌ندى بێت، نه‌ك وه‌ك ئه‌وانه‌ى رابردوو كه زۆر كێشه‌و گرفتى لێكه‌وته‌وه.
لێپرسراوى كارێگڕى رێكخراوه‌كانى هه‌ڵه‌بجه ئه‌وه‌شى خسته‌روو، بۆ بابەتی دامەزراندنی 500 کەسە ئێمە داوامانکرد پێش بڵاوکردنەوەی لینکەکە خاڵبەندی و ئەو بەشانەی دادەمەزرین بە ژمارە بڵاوبکریتەوە پاشان چاو‌دێر ھەبێت بەسەر پرۆسەکەوە ده‌مانه‌وێت دامه‌زراندنه‌كان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بێت نەبێتە ناوبانگێکی ناشیرین بۆ پارێزگاکە.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژى 22.2.2024 سەردانى پارێزگای هەڵەبجەیكرد و کۆمەڵێک بڕیاریدا کە پێکهاتبوون لە، دامەزراندنی 500 کەس بەگرێبەست لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم، دەست بکرێت بە قیرتاوکردنی شەقامەکانی ناوشاری پارێزگای هەڵەبجە، پەلە بکرێت لە جێبەجێ کردنی رێکارە یاساییەکانی بەقەزا بوونی خورماڵ، لیژنەیەک پێکبهێنرێت بۆ بەدواداچوون و پاشان دەستنیشانکردنی رێژەیەک لە داهاتی دەروازە سنوورییەکانی ئەو دەڤەرە بۆ خزمەتکردنی هەڵەبجە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ دانیشتووانی پارێزگەکە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی